زانایان : مەیلی خۆکوشتن بە پشکنینی پێکهاتەی خوێنی مرۆڤەکان دەستنیشان دەکرێت

پەیامی کورد   ...  زانایان : مەیلی خۆکوشتن بە پشکنینی پێکهاتەی خوێنی مرۆڤەکان دەستنیشان دەکرێت

زانایانی ئەمریکی ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە زیاتر مەترسی خۆکوشتنیان لەسەرە بە پشتبەستن بە نیشانە بایۆلۆژییەکانی ناو خوێن.

هەرچەندە شیکاری توێژەران لە ئێستادا بەتەواوی جێی متمانە نییە، بەڵام لە تاقیکردنەوەیەکدا کە 200 بەشداربوویان ئەنجامدا، کە نیوەیان خەمۆکی و بیری خۆکوشتنیان هەبووە، ووردی ئەم شێوازە نزیکەی 90% بووە. جێگای سەرنجە کە ئەم ئەنجامە تەنها سەبارەت بە چەند نیشاندەرێکی بەرهەمهێنانی ووزە لە خانەکانی جەستەدا بەدەست هاتووە: پێنج میتابۆلیت لە خوێنی بەشداربووانی مێینە و پێنج میتابۆلیتی کەمێک جیاواز لە پیاوان.

بەپێی ووتەی توێژەران، ئەو بەشداربووانەی نەخۆشی خەمۆکی بەرگری لە چارەسەرکردنیان هەیە، کەمی بەرچاویان لە میتابۆلیتەکانیاندا هەبووە. ئەم کەم وکوڕیانە بریتین لە کارنیتین "کە ڕۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی ووزەی خانەیی"، CoQ10 "کە یارمەتی گۆڕینی خۆراک دەدات بۆ ووزە"، ترشی فۆلیک "دەربڕینی جینەکان ڕێک دەخات"، سیترۆلین "کە یارمەتی نەهێشتنی ژەهرەکانی وەک ئامۆنیا دەدات)، ڤیتامین D. و لووتین " کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە" باسکراوە.


ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە