هێڵەکانی سەر نینۆک نیشانەی کام نەخۆشییە؟

پەیامی کورد   ...  هێڵەکانی سەر نینۆک نیشانەی کام نەخۆشییە؟

ڕەنگە شێرپەنجەی پێست نەخۆشییەکی باو نەبێت، بەڵام مەترسییەکانی بۆ تەندرووستی کەم ناکاتەوە. ئەم نەخۆشییە کوشندەیە بە درووستبوونی وەرەمی کوشندە لە گەورەترین ئەندامی لەشدا ناسراوە.

ئەم نەخۆشییە زۆرجار لە شێوەی گۆڕانکاری لە جەستەدا دەردەکەوێت؛ مۆلی هەبوو لەسەر جەستە یان دەرکەوتنی مۆلی نوێ. بەڵام بە ووتەی پزیشکان، ئەم نەخۆشییە دەتوانێت هەندێک نیشانەی سەرەتایی لەسەر نینۆکەکانیش دەربکەوێت.

ئەم نیشانانە دەتوانن چەند نیشانەیەک بن: پەڵەی سپی لە ناوەڕاستی نینۆک، هێڵی ڕەش، گۆڕانی ڕەنگ لە ناو نینۆک و دەورووبەری، کێشانی ژێر نینۆک کە چاک نابێتەوە، جیابوونەوەی نینۆک.

پزیشکان دەڵێن، ئەگەر کەسێک هەستی بەم نیشانانە کرد، واباشە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات. هەرچەندە هەمان شت لەگەڵ ئێگزیما، سەدەف یان هەوکردنی جومگەکاندا ڕوودەدات، بەڵام هێشتا نیشانەی شێرپەنجەی پێستە.


ئەم بابەتە 12052 جار خوێندراوەتەوە