گەشتی قاچاخ لە جەزائیرەوە بۆ فەڕەنسا

پەیامی کورد  ...  گەشتی قاچاخ لە جەزائیرەوە بۆ فەڕەنسا

 ئەو کەسەی لە پشت سوکانی فڕۆکەکە خۆی شاردبووەوە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی شاری وەهران لە جەزائیرەوە هەڵفڕیبوو و دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە پاریس، بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە سەرنجیان دا کەسێک لە ناو ژوورەکەی پشت لیڤەری تایەی فڕۆکەکە خۆی حەشارداوە کە بە ئامێری نیشتنەوە ناسراوە.

ئەم گەنجە کە تەمەنی نزیکەی ٢٠ ساڵە، بە زیندووی دۆزرایەوە، بەڵام بەهۆی بەستەڵەکی تووندەوە لە دۆخێکی نائاسایی دا بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

پلەی گەرمی هەوا لە بەرزی ١٢ کم کە بەزۆری بۆ گەشتە بازرگانییەکان دادەنرێت، لە خوار ٥٠ پلەی سەدییە.


ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە