26% زیادبوونی بەهای دراوی ئەفغانستان
پەیامی کورد ... 26% زیادبوونی بەهای دراوی ئەفغانستان
"بانکی ناوەندی ئەفغانستان" باس لەوە دەکات کە لە ساڵی 2023 بەهای دراوی ئەم وڵاتە (ئەفغانی) بە ڕێژەی 26.4% بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان زیادی کردووە.
هیدایەتۆڵڵا بەدری، سەرۆکی بانکی ناوەندی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، بانکی ئەفغانی توانیویەتی بەهای ئەفغانی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان بە گرتنەبەری "سیاسەتی مەعقول" و ڕاوێژکردن لەگەڵ "شارەزایانی ئابووری" بەڕێوەببات.
هەروەها حەسیبوڵڵا نووری، ووتەبێژی بانکەکە بە تۆلۆع نیووز کابولی ڕاگەیاندووە، بەهای یەکەی ئەفغانی لە ساڵی ٢٠٢٣ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی لەسەدا ٤.٢٦ زیادی کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەوڵەکانمان ئەوەیە پێشکەوتنی زیاتر لەم ڕووەوە بەدەست بهێنین."
لە هەمان کاتدا یەکێتی ئاڵوگۆڕکەرانی سەرای شەهزادە لە کابول بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەفغانستانی بەهۆی "نەبوونی نەختینەیی" زانی.
ئەم بابەتە 12013 جار خوێندراوەتەوە