ئۆکراینا چەند دامەزراوەیەکی ڕووسیای کردە ئامانج
بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییەوە، چەند دامەزراوەیەکی وزەی رووسی تووشی زیان بوون و ئاگریان گرتووە.
ڤاسیلی ئانۆخین، پارێزگاری شاری سمۆڵنسک دەڵێت،"فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردووەتە سەر چەند دامەزراوەیەکی وزە لە چەند شوێنێکی خۆرئاوای رووسیا".
ئەو بەرپرسە رووسیایە لە تۆڕی تێلیگرام نووسیوێتی: "ناوچەکەمان دووبارە کەوتەوە بەر هێرشی درۆنی ئۆکرانی، ئاگرێکی زۆر ناوچەکەی گرتووەتەوە و ژمارەیەک دامەزراوە و پێگەی وزە کراونەتە ئامانج".