حکوومەتی چین چالاکییەکانی واتس ئەپی ڕاگرت

حکوومەتی چین چالاکییەکانی واتس ئەپی ڕاگرت

بەبڕیاری حکومەتی پەکین هەردوو ئاپی واتس ئەپ و سریدز کە لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارێتی دەکرێت لە سەرانسەری چین راگیران.

وتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، ئێمە پابەندین بە بڕیارەکانی ئەو وڵاتاننەی کاری تێدادەکەین، تەنانەت ئەگەر بڕیارێکی جیاوازیش بن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چین بەهۆی یاساکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانیی هەردوو ئاپەکەی لە مۆبایلەکانمان لە وڵاتەکەیدا راگرتووە، بەڵام لە وڵاتانی دیکەی جیهان کێشەی نییە و کاردەکەن.