سه‌رۆك بارزانی: بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراقە
سه‌رۆك بارزانی، له ساڵیادی بۆردومانی قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانیدا، رایده‌گه‌یه‌نێ بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی و بێباکیی ڕژێمی پێشووی عێراقە لە بەرانبەر گەلی کوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/4/2024، سه‌رۆك بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی (ئێكس) په‌یامێكی بۆ 50 ساڵه‌ی بۆردومانی قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی و بێباکیی ڕژێمی پێشووی عێراقە لە بەرانبەر گەلی کوردستان. لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆردومانی زاڵمانەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان.