لافاوەکەی چین هەزاران کەسی ئاوارە کردووە

لافاوەکەی چین هەزاران کەسی ئاوارە کردووە

ارانی بەخوڕ لە پڕدانیشتووترین پارێزگای چین بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە سەد هەزار کەس ناوچەکە چۆڵبکەن
بارانی بەخوڕ لە پارێزگای “گوانگدۆنگ” وەک پڕدانیشتووترین پارێزگای باشووری چین، ئەم وڵاتەی خستە حاڵەتی ئامادەباشیی سوورەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤، چین هۆشداریی سووری هەڵگرت، بەڵام بارانبارینی کوشندە، زیاتر لە 100 هەزار دانیشتووی پڕ دانیشتووترین پارێزگاکەی ناچارکرد.
ئاگادارییەکە کە بە بەرزترین ئاست لە وڵاتدا ناسراوە، کاتژمێر ٣:٠٠ی بەیانی بە کاتی جیهانی لە شاری “شنژن” کە لەگەڵ هۆنگ کۆنگ هاوسنوورە و ١٧.٧ ملیۆن کەسی تێدایە، جێبەجێ‌کرا.
لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بارانێکی بەخوڕ پارێزگای گوانگدۆنگی چینی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ١٠٠هەزار کەس و لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە.