به‌رشه‌لۆنه جێگره‌وه‌ی چاڤی دیاریده‌كات
پەیامی کورد... به‌رشه‌لۆنه جێگره‌وه‌ی چاڤی دیاریده‌كات
به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان .
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سپۆڕتی ئیسپانی ، به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌هه‌وڵدان بۆ دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی چاڤی راهێنه‌ر كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
له‌هه‌واڵه‌كه هاتووه، دیكۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چاوی بڕیووته چه‌ند راهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جێگره‌وه‌ی چاڤی ، به‌ڵام تا ئێستا له‌گه‌ل هیچ كامیان یه‌كلایی نه‌بووته‌وه .
له‌لای خۆیانه‌وه هه‌ریه‌كه له ئارتێتای راهێنه‌ری ئه‌رسنال و تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری بایه‌رن میونشن ره‌تیانكردۆته‌وه راهێنه‌رایه‌تی به‌رشه‌لۆنه وه‌ربگرن .