Aborî
دیناری عێراقی بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاكەی
پەیامی کورد... دیناری عێراقی بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاكەی
دیناری عێراقی بەردەوامە لە لەدەستدانی زیاتری بەهاكەی و نرخی دۆلار 153 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-8-2023 بەهای دینار زیاتر دابەزی و لە سلێمانی (كاتژمێر 10:07) 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر 153 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات لە هەولێر، 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەری 153 هەزار و 300 دینار دیناری عێراقییە.
جێگەی باسە، نرخی فەڕمی بانكی ناوەندیی بریتییە لە 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك، بەڵام تاوەكو ئێستا نەتوانراوە ئەو نرخە لە بازاڕدا جێگیر بكرێت.