TR KU SO
FB X
Aborî

مانگانە بڕی پێنچ هەزار دینار لە هەر ماڵێک وەردەگیرێت

📅 08 Nisan 2018 13:44

بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێنمایی وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک، شاری سلێمانی دەکرێت بەھەشت زۆنەوە، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: لەکۆی چوار زۆن کە ڕاگەیێنراوە، تەنیا یەک زۆن لەلایەن کۆمپانیاوە وەرگیراوە، دەشڵێت، بەشێک لەگەڕەکەکانی سلێمانی مانگانە ھەر ماڵێک پێنج ھەزارو بەشێکی دیکەشیان سێ ھەزاریان لێوەردەگیرێت.

رزگار ئەحمەد لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیاند: بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی شارەوانی، وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک جێبەجێدەکرێت و رێنماییەکەش گشتاندنی بۆ کراوە.

وتیشی: "لەئێستادا شاری سلێمانی کراوە بەھەشت زۆن، چوار زۆنی راگەیەنراوەو تەنھا یەک زۆنیش لەلایەن کۆمپانیاوە وەرگیراوە، چاوەڕوانی ئەوەین سێ زۆنەکەی دیکەش لەلایەن بەڵێندەرەوە وەربگیرێت، پاشان دەست بەجێبەجێکردنی رێنماییەکە دەکرێت”.

سەبارەت بەنرخی وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاک لەناو شاری سلێمانی، رزگار ئەحمەد وتی: "ئەو شوێنانەی خزمەتگوزاری رۆژانەیان پێشکەشدەکرێت و ئۆتۆمبێلی خۆڵ ھەموو رۆژێک دەچێتە بەردەمی ماڵەکان، مانگانە بڕی پێنج ھەزار دینار وەردەگیرێت”.

وتیشی: "ئەو گەڕەکانەشی کە دوو رۆژ جارێک ئۆتۆمبێلی خۆڵ دەچێتە بەردەم ماڵەکان، وەک گەڕەکانی (زڕگوێزو ١٢٠ەکان، ھوانەو ژاڵە)، مانگانە بڕی سێ ھەزار دینار لەھەر ماڵێک وەردەگیرێت”.

Paylas: