Aborî
ئەمریکا هوشداری بە کڕیارانی نەوتی ئێران دا
پەیاما کورد ـ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشە لە کڕیارانی نەوتی ئێران دەکات و داوایان لێ دەکات نەوت لەو وڵاتە نەکڕن و هەر وڵاتێک هەتا پاییزی ئەمساڵ ڕێژەی کڕینی نەوتی لەئێران نەگەیەنێتە سیفر ئەوا بەرەوڕووی سزا دەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، رایگەیاندووە، هەڵاواردن بۆ هیچ وڵاتێک ناکرێ و نابێ هیچ وڵات و لایەنێک لە رۆژی 4/11/2018ـەوە نەوت لە ئێرا بکڕن.
ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردووە، کە لە دوای ئەو بەروارەوە ئەوەی نەوتی ئێران بکڕێ ”رووبەڕووی سزای ئەمریکا دەبێتەوە“.
هەروەک بەرپرسەکە رایگەیاندووە، گوشارخستنە سەر ئێران ”یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا“.