TR KU SO
FB X
Aborî

نەوت ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاند

Navas Jan
Admin
📅 24 Şubat 2022 14:10

پەیامی کورد... نەوت ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای ئەوەی ڕووسیا هێرشی سەر ئۆکراینای ڕاگەیاند، نرخی نەوتی برێنت ١٠٢ دۆلاری تێپەڕاند و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

نرخی نەوتی برێنت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نزیکەی ٥ دۆلار بەرز بووەوە و ١٠٢ دۆلاری تێپەڕاند. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە هەمان شێوە نزیکەی ٥ دۆلار بەرز بووەوە گەیشتە ٩٦ دۆلار و ٥٤ سەنت.

هەروەها نرخی گازی سرووشتی ئەمڕۆ بە ڕێژەی ٥٪ بەرز بووەوە.

Paylas: