TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

Navas Jan
Admin
📅 29 Ocak 2022 13:54

پەیامی کورد … نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە ٩٠ دۆلار و سێ سەنتە، نرخی خاوی ئەمریکی بە ٨٦ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.

نرخەکانی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بە زۆری لەبەر توندبوونەوەی کێشەی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرز بووەتەوە کە نیگەرانیی دروست کردووە لەسەر پچڕانی هەناردەکاریی نەوت و گازی ڕووسیا. لە لایەکی دیکەشەوە بەرهەمهێنەرانی نەوتی کە ئەندامن لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس، نەیانتوانیوە بەپێی پلانەکانیان خستنەڕووی نەوت زیاد بکەن و ئەوەش بازاڕەکانی نەوتی ڕووبەڕووی کەمیی نەوت کردووەتەوە.

 

 

Paylas: