Aborî
نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد... نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیا تر لە ٨٩ دۆلار و ٢٨ سەنتە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٧ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە خواستی نەوت لەم ساڵدا، لە بەرزبوونەوەدایە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
پێشبینییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، خواست لەسەر کڕینی نەوت تەنیا لە ماوەی ڕۆژێکدا بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.