TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

Navas Jan
Admin
📅 06 Şubat 2022 14:01

پەیامی کورد... نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٢، نرخی نەوت لە جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە ٩٣. ٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەرزترین بەهای نەوتە لە ٧ ساڵی ڕابردوودا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ سەرووی ٩٣ دۆلار پەیوەندیدارە بە بوونی مەترسی لەسەر وزەی جیهان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، ئەوەش وای کردووە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.

Paylas: