TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 23 Haziran 2018 14:00

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 23ی 6ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بڕیارە ئەمڕۆ وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکەش لە نەمسا کۆببنەوە و تاوتوێی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بکەن.

Paylas: