TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 01 Mayıs 2019 14:18

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە  ١ی ٥ی ٢٠١٩  بە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی نەوتی خەزنكراو لە ئەمبارەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان كاریگەری درووستكرد و نرخی ئەو بەرهەمە دابەزینی تۆماركرا.

بەهۆی بەرزبونەوەی رێژەی نەوتی خاوی خەزنكراو لە عەمبارەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكاندا دابەزی، بەڵام بەهۆی بەردەوامی قەیرانە سیاسییەكانی ڤەنزۆئێلا و توندتركردنی فشارە ئابوورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بازاڕەكانی نەوتی خاو نیگەرانیەكی زۆریان پێوەدیارە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ،  نرخی نەوتی خاوی برێنت 47 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.7 دابەزیوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردوویەتیە 71.59 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریکا 60 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.9 دابەزی و نرخی یەك بەرمیل دەكاتە 63.31 دۆلار.

ئەوە لەكاتێكدایە، سەرەڕای داواكاریەكەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ زیادكردنی رێژەی وەبەرهێنانی نەوت لە لایەن ڕێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك)ەوە، تا ئێستا لە لایەن ئەو رێكخراوەوە هیچ هەوڵێك بۆ زیادكردنی رێژەی وەبەرهێنانی نەوت نەدراوە.

Paylas: