TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 08 Mayıs 2019 14:27

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە  ٨ی ٥ی ٢٠١٩  سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ڤەنزۆئێلا بوەتە هۆكاری ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بە جێگیری بمێنێتەوە.
  
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بەراورد بە نرخی پێشووی 6 سەنت و بە ڕێژەی لەسەدا 0.1 بەرزبووەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.94 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریکا بە بەراورد بە نرخی پێشوتری 6 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.3 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 69.94 دۆلار.  
بەپێی ووتەی شارەزایانی ئابووری، سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر هەریەك لە ووڵاتانی ئێران و ڤەنزۆئێلا كاریگەری هەیە لەسەر مانەوەی نرخی نەوت لە ئاستێكی دیاریكراودا.

ئەوە لەكاتێكدایە، بە شێوەیەكی گشتی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ڤەنزوێلا-ی ئەندام لە رێكخراوی ووڵاتانی نەوت (ئۆپیك) كە پێشتر زۆرینەی داهاتی ووڵاتەكانیان لەسەر هەناردەكردنی نەوت بوە، كاریگەریەكی بەرچاوی لەسەر هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا هەیە.

Paylas: