TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 27 Mayıs 2019 15:47

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە  ٢٧ی ٥ی ٢٠١٩  بەهۆی بەردەوامی ڕێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت، نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆماركرد.
ئەمڕۆ دووشەممە،  لەمیانی بەردەوامی كەمكردنەوەی وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاو لە لایەن ئۆپێك و بەردەوامی ململانی بازرگانی یەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ چین، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت 41 سەنت  و بەڕێژەی لەسەدا 0.6 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردوویەتیە 69.10 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.
هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 10 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.2  بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل كردوویەتیە 58.73 دۆلار. 
هاوكات گرژیی و ئاڵۆزیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان لەگەڵ هەریەك لە ئێران و ڤەنزۆێئلا كە لە ماوەی رابردوودا لە رێكخراوی ئۆپیك دوو ووڵاتی سەرەكی وەبەرهێنی نەوت بوون، لەگەڵ گرژیی و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی هۆكارێكی سەرەكی هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت-ە  لە جیهاندا.

Paylas: