نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ٥ی ٢٠١٩ بەهۆی شەڕی بازرگانی نێوان چین و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر نرخی خاو كردووە و دوای بەرزبوونەوەی نرخی ئەو بەرهەمە بۆ چەند هەفتەیەك لەسەر یەك، ئاڵووگۆڕییە ئابووریەكان بوەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.
پاش ئەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دانوستانە بازرگانیەكانی لەگەڵ چین هەڵپەسارد و دواتر بە بڕیارێك كۆمپانیا بازرگانیەكانی ئەو ووڵاتەی خستە لیستی رەشی بازرگانی ووڵاتەكەیەوە، گرژیی و ئاڵۆزیەكان لە نێوان هەردوو ووڵاتدا لە پەرەسەندنێكی بەردەوامدایە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو دابەزینی تۆماركرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت 51 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا حەوت دابەزیوە، كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.60 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 64 سەنت و بە ڕێژەی لەسەدا 1.1 دابەزیوە و و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 58.50 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا.
هاوكات سەرەڕای جەنگی ساردی نێوان چین و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، دابەزینی نرخی نەوت لە ئاستێكی ئاساییدایە و ئەوەش بەهۆی بریاری بەردەوامبونی رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت "ئۆپێك" و وڵاتانی هاوپەیمانی "ئۆپێك+" لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی ئەو بەرهەمە.