نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٧ی ٦ی ٢٠١٩ نرخی نەوت بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 62 دۆلار و 59 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 53 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
دوێنێ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە 60 دۆلار و 83 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 51 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەبڕوای شارەزایانی ئابووری و بازرگانی، بەشێك لە هۆكارەكانی هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا، دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانكاری خواست لەسەر ئەو بەرهەمە، سەرەڕای ئەوەی جەنگی ساردی نێوان هەریەك لە چین و ویلایەتە یەكگرتوەكان كاریگەری راستەوخۆی درووستكردووە، هاوكات سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر وەبەرهێنانە نەوتیەكانی ڤەنزۆئێلا كە یەكێكە لە گەورە وەبەرهێنەرانی ئەو بەرهەمە بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكان، سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، كاریگەریەكی بەرچاویان لەسەر نرخەكانی نەوت هەیە.