نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ٧ی ٢٠١٩ دوای ئەوەی گفتوگۆی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی رێکەوتنامە ئەتۆمیەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی پێهات، کە تیایدا پێشنیازی کەمکردنەوەی فشار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرابوو، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو دابەزینی بە خۆوە بینی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٣٦ سەنت دابەزی، کە ڕێژەی لەسەدا ٠.٦ی نرخی دواین مامەڵەیەتی و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا ٦٣.١٠ دۆلارە، ئەمە لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا ١.٦ نرخەکەی دابەزی بو.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا ٢٠ سەنت و رێژەی لە سەدا ٠.٤ دابەزیوە، کە ڕێژەی لەسەدا یەکی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش نرخەکەی لە ٥٦ دۆلاردا جێگیربو.
گەشەسەندنی ئابووری ویلایەتە یەکگرتوەکان خاوبوەتەوە و بوەتەهۆی بەهێزکردنی مامەڵەکانی نەوت، هاوکات ئەم گەشەسەندنە ئابوریە لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر خاوبوەتەوە، ئەوەش بەهۆی کاریگەری جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکاوەیە.