TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 05 Eylül 2019 16:35

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێجشەممە  ٠٥ی ٩ی ٢٠١٩ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی ٤% بەرزبووەوە، ئەوەش دوای نیشاندانى هەڵوێستی ئەرێنی لەلایەن چینەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی باج لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
دوای ئەوەی سێ رۆژ بە بەردەوام نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوەبینی، شەوی ڕابردووش جارێکی دیکە نرخی نەوت بە رێژەی ٤% بەرزبوەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبونەوەی ترسی داڕمانی ئابووری جیهان.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە 2.53 دۆلار واتا بە رێژەی ٤.٣% بەرزبوەوە، بەوەش نرخی نەوتی خاوی برێنت بوە ٦٠.٧٩% دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
لەهەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکى ٤.٥٪ بەرزبوەوە، ئەمەش بە بەرزترین رێژە دادەنرێت کە نەوتى خاوتی تەکساس لە مانگی تەموزی رابردوەوە بەخۆیەو بینیوە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە رێژەی لەسەدا 15 باجی خستە سەر كەلوپەل و بەرهەمەكانی چین، لە بەرامبەریشدا حكومەتی چین، بە بڕی 75 ملیار دۆلار باجی خستەسەر كەلوپەل و بەرهەمەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا.
لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا رایگەیاند، هەردولایەن کۆکن لەسەر ئەنجامدانی کۆبونەوە لە نێوانیاندا لە کۆتایی ئەم مانگەدا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ناکۆکییەکانیانەوە.

Paylas: