نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ٩ی ٢٠١٩ لە هەفتەی رابردوەوە نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەهۆی لابردنی باج لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆک ئەمریکاوە بۆ سەر کەلوپەلە هاوردەکراوەەکان بۆناو ئەمریکا و زیادنەکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک لەلایەن سەعوودییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٤٤ سەنت بەرزبوەتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە ٦٢.٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی ٠%٧١ بەرزبوەتەوە.
لە هەمانکاتدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس ٤١ سەنت بەرزبوەتەوە و بە ٥٨.٨١ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی ٠%٧١ بەرزبوەتەوە.
هاوکات بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کەمبوونەوەی رێژەی بەرچاوی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکاندا هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوتە.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەمیر عەبدل عەزیز بن سەلمان، وەزیری نوێی وزەی سعودیە رایگەیاند، درێژە دەدات بە سیاسەتی رابردوی وڵاتەکەی لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاودا، ئەوەش وەک پاڵپشتیەک بۆ راگرتنی نرخی نەوت کە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.