نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی ١٠ی ٢٠١٩ هەرچەندە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەرێژەیەکی بەرچاو نەوتی ناوی عەمبارەکانی زیادکردووە، بەڵام بەهۆی ئەو بەیاننامەیەی ئەمریکاوە، کە ئاماژە بەرێکنەکەوتنی نێوان ئەمریکا و چین دەکات نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٤٧ سەنت دابەزیوە لە دوایین مامەڵەدا بە ٥٨.٩٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %٠.٨ دابەزینی بەخۆوەبینیوە.
لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ٤٨ سەنت دابەزیوە و بە ٥٢.٨٨ دۆلار بۆ هەر بەمیلێک مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی ٠.٩% نزمبوەتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکانی پیشەسازی جیهان نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکی لەم هەفتەیەدا بەبڕی ١٠.٥ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا بەرزبوەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تەنها ٢.٨ ملیۆن بەرمیل بو لە ڕۆژێکدا.