نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩نرخی نەوت لەبازارەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی کەمبوونەوەی نەوت لەکۆگا نەوتیەکانی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی ئەگەرەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ووڵاتانی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی لەسەرەتای ساڵی داهاتوو٢٠٢٠دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٤ سەنت زیادیکردوە لە دوایین مامەڵەدا بە ٦٣.٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی %٠.٤ بەرزبوەتەوە.
لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ٢ سەنت زیادیکردوە و بە ٥٨.٨٥ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەرێژەی ٠.٢% بەرزیوەتەوە.
٥ی ئەم مانگە رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت(ئۆپێك) و وڵاتانی هاوپەیمانی رێككەوتون لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانەكانیان بۆ نیو ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە، بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرزکردنەوەی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا، کە لەماوەی رابردودا بەهۆی ناکۆکیە بازرگانیەکانی نێوان واشنتن و پەکین بەردەوام لە دابەزیندابو.
لەهەمانکاتدا راگەێنراوە پیشەسازیەکانی ئەمریکا ئاماژە بە کەمبوونەوەی بڕی نەوتی ئامبارکراوی ناو کۆگاکانی نەوتی ئەمریکا دا بەڕێژەیەکی بەرچاو،ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بو لەبازاڕەکانی جیهاندا.