نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٠٩ی ٠٣ی ٢٠٢٠ به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى خواست، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و ٢٠%ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه، به‌جۆرێك نرخى یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت گه‌یشتوه‌ته ٣٥ دۆلار و ٧٠ سه‌نت.
شیكهرهوانى ئابووری پێشبینى ده‌كه‌ن، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت بۆ ٢٠ دۆلار دابه‌زێت.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى "بلومبێرگ"ى ئه‌مریكى له‌زارى شیكهرهوانى ئابوورى بڵاویكردوه‌ته‌وه، پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن نرخى نه‌وتى خاوى برێنت دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ببینێت و بگاته ٢٠ دۆلار، كه له‌ئێستادا بۆ خوار ٤٠ دۆلار دابه‌زیوه و ئه‌وه‌ش پێشبینیهكانى بۆ نرخى نه‌وت به‌ته‌واوه‌تى گۆڕى.
شیكه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان روونكردوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا پێشبینیكردنى نرخى نه‌وت سه‌خته، چوونكه دابه‌زینێكى به‌رچاوى خواست و داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت هاتوه‌ته‌ئاراوه، كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیرووسى كۆرۆناوه له‌جیهاندا درووستبووه.
به‌شێكى پێشبینى شیكه‌ره‌وان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه، كه ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ی نه‌وت، هه‌روه‌ها سەعوودیه نرخى فه‌رمى فرۆشتنى نه‌وتى كه‌مكردوه‌ته‌وه و له‌هه‌مانكاتدا بڕیاری داوه به‌رهه‌م بگهێنێتە زیاتر له ١٠ ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.