TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 28 Mart 2020 14:12

پەیامی کورد    ...   بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە  ٢٨ی ٠٣ی ٢٠٢٠  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا %٥ی بەهاکەی بەرزبوەوە و گەیشتە ٢٧ دۆلار و ٩٥ سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٢١ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

جێگیربوونی نرخی نەوت لەو ئاستەی ئێستادا پەیوەندیی بەو پشتیوانییە داراییەوە هەیە کە حکومەتی ووڵاتان بۆ کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانیان دابینیانکردوە، ئەوەش بە ئامانجی بەردەوامبوونیان لە کارەکانیان، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە توشی هاتون. 

بە گوێرەی نرخەکانی نەوت لە بازاڕە نێوەدەوڵەتییەکاندا، دوێنی هەینی نرخی هەر بەرمیلێک لەنەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە ٢٦.٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهاکەی گەیشتە ٢٧ دۆلار و ٩٥ سەنت.

هاوکات، نرخی نەوتی ئەمریکا دوێنێ هەینی بە ٢٣.٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمڕۆ شەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٢١ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

فیل فلین، شیکەرەوەی ناوەندی پرایس فیوچەرس لە شیکاگۆ بە رۆیتەرز-ی راگەیاندوە، دوای گرتنەبەری چەندین رێکار، دەکرێت جارێکی دیکە بازاڕی ئابووری نەوت کە بەرئەنجامی کەمی خواستبوە بۆ نەوت، بەرزبونەوە تۆماربکاتەوە و بەوەش ئابورییەکی جێگیر بێتە کایەوە لەناویشیاندا پشتیوانیکردن لە جێگیری نرخی نەوت.
لە ماوەی مانگی رابردوودا حکومەتی سەعوودیە لە رێگەی ٣٠ کەشتی نەوتییەوە نەوتی خاوی خۆی ئاڕاستەی وڵاتانی بەکاربەری نەوت دەکات، ئامانجیش لەو بڕیارەی ریاز درووستکردنی کاریگەرییە لەسەر رۆڵی مۆسکۆ لە بازاڕەکانی وزە لە ئەورووپا و ئاسیادا.

Paylas: