نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ٠٤ی ٢٠٢٠بەهۆی هەوڵەکانی وەبەرهێنەران بۆ ئەنجامدانی رێککەوتننامەی بازرگانی نەوت لەگەڵ دەوڵەتانی بەکارهێنەری نەوت، بەمەبەستی پڕکردنەوەی نەوتی یەدەکی ئەو ووڵاتانە، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا ٣٨ سەنت زیادیکرد، کە لەسەدا ١.٣ی نرخەکەیەتی و بەوەش گەیشتە ٢٩.٩٨ دۆلار، ئەمە لەپاش ئەوە دێت دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەی لەسەدا ٦.٧ دابەزی
هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا زیاتر بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک ٣٦ سەنتی چوە سەر کە لەسەدا ١.٨ی نرخەکەیەتی و بە ٢٠.٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەی لەسەدا ١٠.٣ دابەزی.
هەرچەندەی ١٢ی ئەم مانگە ووڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک+) رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان بە تێکڕای ٩.٧ ملیۆن بەرمیل لەر رۆژێکدا، بەڵام بەهۆی کەمی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزییەوە.
دوێنێ سێشەممە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لەبارەی کشانەوەی ئابووری جیهان بە رێژەی لەسەدا ٣ لەمساڵدا، بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لەسەر چالاکییە ئابوورییەکان، ئەمەش بوە هۆی نیگەرانی وەبەرهێنەران و کەمکردنەوەی هیوایان بە بوژانەوەی بازارە ئابوورییەکان.
لە ئێستادا وەبەرهێنەران هەوڵی ئەنجامدانی رێککەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتانی بەکارهێنەری نەوت دەدەن، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە یەدەکەکانی ئەو ووڵاتانە لە نەوت، بەمەش جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبوەوە.