Aborî
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 30ی 6ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 79 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت "ئۆپیک" ڕۆژی 22ی حوزەیران ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرهەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لە مانگی تەموزی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت.