TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 06 Mayıs 2020 20:04

 پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی ٠٤ی ٢٠٢٠  بە هۆی زۆربوونی ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا، نیگەرانی وەبەرهێنەرانی لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمەکە زیادکرد، بەمەش نرخەکەی جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢٠ سەنت کەمیکرد، کە یەکسانە بە لەسەدا ٠.٧ی نرخەکەی، لە دواین مامەڵەدا بە ٣٠.٧٧ دۆلار فرۆشرا.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی ٢٧ سەنت دابەزی، کە دەکاتە لەسەدا ١.١ی نرخەکەی، لە کۆتا مامەڵەدا بە ٢٤.٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی کەمکردنەوەی بەربەستەکانی بەردەم بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپا، خواست لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو زیادیکرد، بەوەش نرخەکەی بەرزبوونەوەی بەچاوی بەخۆیەوە بینی.
بەپێی راپۆرتەکانی شەوی رابردووی پەیمانگای پێتڕۆڵی ئەمریکی، ئاستی نەوتی ناو کۆگاکانی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بە قەبارەی ٨.٤ ملیۆن بەرمیل بەرزبوەتەوە، ئەوەش زۆر لەو ئاستە زیاتربوو کە پێشبینیکرابوو، ئەوەش بوە هۆی گەرانەوەی نیگەرانی وەبەرهێنەران لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە و جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزی.

Paylas: