نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ٠٨ی ٢٠٢٠ ڕێكخراوى ووڵاته هه‌نارده‌كاره‌كانى نه‌وت "ئۆپێك" ئاشكرایكرد، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراویان ٤٥ دۆلارى تێپه‌ڕاند و له‌ئێستادا له خاوى برێنت گرانتره.
خاوی ئۆپێك، كه له تێكه‌ڵه‌ى نه‌وتى ١٣ وو‌ڵاتى جیهان پێكدێت له لوتكه‌ی جۆره‌كانی نه‌وتدا خۆی ده‌بینێته‌وه و گه‌یشتوه‌ته ٤٥ دۆلار و 34 سه‌نت.
به‌پێى راپۆرته‌كانی بازاڕی ووزه‌ی جیهانی، نرخى یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت له دوا مامه‌ڵه‌ی به‌رله پشووی كۆتایی هه‌فته گه‌یشته ٤٤ دۆلار و ٨٠ سه‌نت، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكى ٤٢ دۆلار و یه‌ك سه‌نت بوه.
نه‌وتى تێكه‌ڵه‌ى رێكخراوى ئۆپێك بریتییه له تێكه‌ڵكردنى نه‌وتى هه‌ریه‌كه له ووڵاته‌كانى، جه‌زائیر، ئه‌نگۆلا، ئیكوادۆر، گینیا، گابۆن، ئێران، عیراق، كوێت، لیبیا، نایجیریا، سەعوودییه، ئیمارات و ڤەنزۆئێلا.