نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ٠٨ی ٢٠٢٠ بە هۆی پلانی چین بۆ هاوردەکردنی قەبارەیەکی زۆر لە نەوتی خاوی ئەمریکی لە مانگی ئاب و ئەیلولی ئەمساڵدا، خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیادیکردووە، بەو هۆیەشەوە نرخەکەی بەرزبوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٣٠ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە ٠.٧%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٥.١٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٣٤ سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە ٤٢.٣٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٨% زیادیکردوە.
١٤ ی ئەم مانگە، حکوومەتی چین رایگەیاند، کۆمپانیاکانی ووڵاتەکەی رێککەوتون بۆ هاوردەکردنی قەبارەی ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە مانگی ئاب و ئەیلولی ئەمساڵدا، بەوەش نیگەرانییەکانی لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە نەهێشت.
هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤیرووسی کۆرۆنا لە گەورە وڵاتانی بەکارهێنەری نەوت، لە نێوانیشیاندا ووڵاتای سەنگاپوورایە کە لە چوار مانگی رابردوودا تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی بەرزکردوەتەوە بۆ ٨٨ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.