TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 02 Eylül 2018 14:01

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ ٢ی ٩ی ٢٠١٨  نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٧ دۆلار و ٦٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٩ دۆلار و ٩١ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ھەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو ٨٠ دۆلاری بەخۆوە بینی و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە.

بەھۆی زیادبوونی یەدەگی نەوتی ئەمریکی و مەترسییەکان سەبارەت بە سستی گەشەی ئابووری جیھانی ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزیوە.

ماوەی سێ ھەفتەیە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا ڕووی لە دابەزین کردووە و لە یەک ھەفتەدا ٢%ی بەھاکەی لەدەستداوە.

Paylas: