TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 19 Eylül 2018 15:38

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 19ی 9ی 2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووى لە دابەزین کردووە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 79 دۆلار و 05 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی زیادبوونی یەدەگی نەوتی ئەمریكی و مەترسییەکان سەبارەت بە سستی گەشەی ئابووری جیهانی ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزیوە.

Paylas: