TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 24 Eylül 2018 16:13

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 19ی 9ی 2018  نرخی نەوت لەسەدا 2 بەرزبووەوە ، ئەوەش بەهۆی سنورداركردنی هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە كە بووەتە هۆی كەمبوونەوەی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتداو، بەشێوەیەك کە هەندێك لە بازرگانانی نەوت پێشبینی دەكەن نرخی بەرمیلێك نەوت لەچەند مانگی داهاتوودا بگاتە 100 دۆلار.

كاتژمێر 10:30 خولەكی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 1.63 دۆلار بەرزبوەوە و گەیشتە 80.47 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش 1.18 دۆلار بەرزبوەوە و گەیشتە 71.96 دۆلار.

Paylas: