Aborî
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 3ـی 10ـی 2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووى لە دابەزین کردووە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 84دۆلار و 90 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکی 85 دۆلار، بەرزترین ئاستییەتی لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 2014وە.