Aborî
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 19ی 10ی 2018 سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت بۆ هەفتەی دووەم، نرخی نەوتی خاوی لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ هەینی بەهۆی زیادبوونی خواستی ووڵاتی چین و مەترسی سەبارەت بە شەڕی بازرگانی بەردەوام لە نێوان ئەمریكا و چین نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە .
نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ گەیشتووە 79.61 دۆلار و 32 سەنت بەرزبووەوە، كە دەكاتە لەسەدا 0.4 بەراورد لەگەڵ شەوی ڕابردوو.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكی گەیشتە 68:91 دۆلار و 26 سەنت بەرزبووەوە، كە دەكاتە لەسەدا 0.4 بەراورد لەگەڵ دوێنێ