Aborî
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 6ی 11ی 2018 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ سێ شەممە دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی خواست و ناسەقامگیری لە بازاڕەكاندا و هەروەها دوای ئەوەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 47 سەنت لە بەهاكەی لەدەستدا و نرخەکەی گەیشتە 72.70 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهان.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكی 20 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی كە نرخەكەی و بە 62.90 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.