TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 23 Şubat 2019 16:19

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 23ی 2ی 2019 نرخەكانی نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بە هۆی لێکنزیکبونەوەی زیاتری ئەمریکا و چین و ئەگەری واژۆکردنی رێککەوتننامەیەکی بازرگانی، بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاست لەمساڵدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتوەتە 67.73 دۆلار کە دەکاتە بەرزبونەوەی لەسەدا 1.2ی نرخی هەفتەی پێشو، بەرزترین ئاستی خۆی لەمساڵدا تۆمارکردوە.

هاوکات نرخی نەوتی تەکساسیش بڕی 30 سەنت زیادیکردوە و لە 57.26 دۆلاردا جێگیربوە، ئەوە لەکاتێکدا سەر لەبەیانی رۆژی هەینی نرخی نەوت تەکساس گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی کە 57.81 دۆلارە، بەوەش دەرکەوت هەفتانە نرخی نەوتی تەکساس سێ سەنت زیادیکردوە.

شاندی دانووستانکاری ئەمریکا و چین ڕۆژی هەینی کۆبونەوە بۆ بڕیاردان لەسەر درێژەدانی کۆبونەوەکان و هەردوولاش پەرۆشییان پێوەدیاربو کە دەیانەوێت تا رۆژی یەکی ئازاری داهاتوو بگەنە رێکەوتنێک.

لەوبارەیەوە ئاندی لیپۆ، سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی لیپۆ ڕایگەیاند، ئەگەری زۆری گەیشتن بەرێکەوتنێکی بازرگانی لە نێوان چین و ئەمریکا گڕوتینێکی خستە ناو بازاڕەکانی جیهان بەگشتی و نرخی نەوتیشی بەرزکردەوە.

رێککەوتنی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕووسیا ووڵاتانی هەناردەکاری نەوت.

هاوکات پرسی سەپاندنی سزا بەسەر دوو ووڵاتی دیکەی هەناردەکاری نەوتدا کە ئێران و ڤەنزوێلایە وایکردوە بەردەوام نرخی نەوت لەبەرزبونەوەدا بێت و لە ئایندەشدا چاوەڕوانی بەرزبونەوەی دەکرێت. 

Paylas: