TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 28 Şubat 2019 17:46

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە  28ی 2ی 2019 نرخەكانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو جێگیری بەخۆوەبینی، بەڵام ئەگەری بەرزبونەوەی لە رۆژانی ئایندە زۆر بەهێزە. 

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیربوە، بەڵام بەهۆی پێداگیری رێکخراوی ئۆپێک لە کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت کێشەکانی ڤەنزوئێلا ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەهێزە.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوتی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک 20 سەنت هاتە خوارەوە و گەیشتە 66.19 دۆلار، دواتر رۆژی چوارشەممە پاش کەمبونەوەی نرخی نەوتی تەکساس بۆ کەمترین نرخی لە ساڵی 1996ەوە جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
هاوکات نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی بەریتانیا بەبڕی 1.18 دۆلار و بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی نەوتی برێنت لەسەدا 2.6 بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.
سەرەڕای لێدوانەکانی ترامپ کە پێشبینی و هیوای داشکاندنی نرخی نەوتی کردبوو، پسپۆڕانی ئابووری نەوت پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەکەن بەو پێیەی رێکخراوی ئۆپێک بەردەوامە لەکەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردن و پرسی ڤەنزوئێلاش بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێت.

لەمبارەیەوە ئەدوارد کۆیا شیکەرەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بە فرانس 24ی راگەیاندوە، ململانێکانی نێوان ترەمپ و ئۆپێک رێگە خۆشکەردەبێت بۆ بەرزبونەوەی زیاتری نرخی نەوت.

Paylas: