TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 21 Haziran 2018 16:53

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 21ی 6ی 2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی مانگی رابردوو نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2014وە.

Paylas: