TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سارا
Yazar
📅 20 Nisan 2019 13:33

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ٤ی ٢٠١٩ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا جیهان بەردەوامە لە هەڵكشان و داكشان.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، لەکاتێکدا ڕۆژی پێجشەممە نرخی یەک بەرمیل بە 71 دۆلار و 62 سەنت بوو.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە  64 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، لەکاتێکدا دوێنێ بە 63دۆلار و 76 سەنت بو.

ئەم بەرزی و نزمیەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، بەشێكی پەیوەندی هەیە بە سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ سەر هەریەك لە ووڵاتانی ئێران و ڤەنزوئێلا و گرژی و ئاڵۆزییەكانی لیبیا كە هەرسێ ووڵاتەكە وەبەرهێنی سووتەمەنین و هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی دەكەن.

پێشتر سەرچاوە هەواڵیە جیهانیەكان ئەوەیان خستبوەرو كە كۆمپانیاكانی وزەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ژمارەی كێڵگە نەوتیەكانیان زیاتركردو گەیاندوویانەتە 833 كێڵگەی نەوتی.

 

Paylas: