"Schlumberger " : عێراق ووڵاتێکی هاوبەشی گۆنجاوە بۆ کۆمپانیاکان
پەیامی کورد ...
کۆمپانیای "Schlumberger"ی ئەمریکی رایگەیاند : عێراق هابەشێکی گونجاوە بۆ کۆمپانیاکەیان و بە تێکڕا ٥% ی داهاتی ساڵانەیان گەشەیکردوە.
ماڵپەڕێ "Iraq Business News" لە راپۆرتێکدا روونیکردوەتەوە، ئەو کۆمپانیا ئەمریکیە روونیکردوەتەوە کە عێراق بۆ گەشەپێدانی تێکڕای ساڵانەیان هاوبەشێکی گونجاو بوە.
ئەوەش هاتوە، "تێکڕای داهاتی ساڵانەی کۆمپانیاکە کە لە فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکاندا دەستیان کەوتوە لە هەر یە لە عێراق، کوێت و عومان بە رێژەی ٥% زیادیکردوە".
کۆمپانیای "Schlumberger" لە بواری خزمەتگوزاری کێڵگە نەوتییەکاندا گەورەترین کۆمپانیای جیهانە و لە ٨٥ ووڵاتدا کار دەکات.
هاوکات بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان کە کۆمپانیاکە بڵاویکردوەتەوە، لەسەرجەم ئەو ناوچانەی کاری تێدا دەکەن زیاتر لە ١٠٠ هەزار هەلی کاریان بۆ هاووڵاتیان ڕەخساندوە کە هەڵگری رەگەزنامەی ١٤٠ دەوڵەتی جیاوازن.