بی بی سی ڕاپۆرتێک لە سەر چیرۆکی مەم و زین بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد … بی بی سی ڕاپۆرتێک لە سەر چیرۆکی مەم و زین بڵاو دەکاتەوە
ماڵپه‌ڕى بى بى سى به‌ریتانى راپۆرتێك له‌سه‌ر چیرۆكى مهم و زینى ئه‌حمه‌دى خانى بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ڵێت" ئه‌و چیرۆكه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى گریاند".
ماڵپه‌ڕى بى بى سى به‌ڕیتانى راپۆرتێكى له‌سه‌ر مهم وزین بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا به‌م شێوه‌یه باسى ده‌كات و ده‌ڵێت"مهم و زین چیرۆكێكه كه له سه‌رده‌مى 17 نوسراوه له‌لایه‌ن شاعیر و نوسهرى كورد ئه‌حمه‌دى خانى، كه خه‌ڵكى جه‌زیره‌ى بۆتانه، ئه‌و شاعیره له پاڵ دوبه‌ره‌كى خێڵه‌كى و جه‌نگى به‌رده‌وامى نێوان سه‌فه‌وى و عوسمانییه‌كان ، دوبه‌ره‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و بارودۆخى خراپى ئابورى نوسیویهتى.
هه‌روه‌ها چیرۆكه‌كه‌ى فه‌قێ ئه‌حمه‌دى خانى شاعیر، وایكردووه ده‌سته‌ى دادوه‌رانیش بگرێنێت.
هه‌رله راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، مه‌موزین جگه له‌وه‌ى به‌زمانى كوردى نوسراوه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌عید ره‌مه‌زان بوتى، وه‌رگێڕاوه بۆ زمانى عه‌ره‌بى كه یه‌كێكه له دیارترین كه‌سایه‌تى دینى له سوریا، هه‌روه‌ها له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى جه‌زیره‌ى بۆتانه
باس لهوهشكراوه، جگه له‌وه‌ش وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانه‌كانى ( ئینگلیزى، روسى، ئه‌ڵمانى، توركى ئیسپانى، ئه‌رمه‌نى، فارسى)
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و چیرۆكه ته‌نها بۆ زمانه‌كان وه‌رنه‌گێڕاوه به‌ڵكو به زمانه‌كانى (توركى، كوردى) زنجیره دراما و فیلمى سینه‌مایى له‌سه‌ر دروستكراوه.
مهم و زین چیرۆكێك بووه هه‌ستى خوێنه‌رو بینه‌رى به‌لاى خۆیدا راكێشاوه كاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه، ته‌نانه‌ت واى له‌خوێنه‌ر كردووه وا هه‌ست بكات له ناو چیرۆكه‌كه‌دا یه‌كێك بووه له كاره‌كته‌ره‌كان