TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

بەهۆی یارییەکەی ئۆرگوای و میسرەوە کۆچی دوای کرد

عومەر
Editor
📅 17 Haziran 2018 19:32

بەهۆی یارییەکەی ئۆرگوای و میسرەوە کۆچی دوای کرد

سینەماکارێکی میسری بەناوی ماهر عسام لە تەمەنی 38 ساڵیدا بەهۆی خوێن بەربونی مێشکیەوە کۆچی دوای کرد.

ئەم هونەرمەندە پێشتر بەهۆی خوێن بەربوونی مێشکیەوە چارەسەری بۆکراوە و چاک بوەتەوە، هاوڕێیەکی ماهر بەناوی کە ئەویش هونەرمەندە بەناوی شەریف ئیدریس باسی ڕوداوەکە دەکات و دەڵێت ماهر سەیری یارییەکەی ئۆرگوای و میسری دەکرد، ئەوەبوو لە دوا ساتەکانی یارییەکەدا ئۆرگوای گۆڵێکی تۆمارکرد و ماهریش زۆر هەڵچوو تاکو دووبارە تووشی خوێن بەربوونی مێشک هاتەوەو بەو هۆیەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لەوێ کۆچی دوای کرد.

Paylas: