Çand_û_Hûner
فیلمی کوردی ”هەتهەتایی“ خەڵاتی یەکەمی فستیواڵی نێودەوڵەتی تونسی بە دەست هێنا
پەیاما کورد ـ فیلمێکی كوردی به‌ناوی "هه‌تاهه‌تایی"، توانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می دووه‌م خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی جەریسە له وڵاتی تونس به‌ده‌ست بهێنێت.
فیلمه‌كه كه له ده‌رهێنانی ئاوات عوسمان عه‌لییه، باس له چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ و كچێكی گوندنشینی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات.
له فیلمه‌كه‌دا گرنگی به نیشاندانی جوانی سرووشتی جوگرافیای ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان دراوه و، داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌سه‌نی كوردی تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و، به زمانێكی هونه‌ری سینه‌مایی و واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی كورده‌واری خراوه‌ته روو.