TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

جوانترین دراوی کاغەزی لەجیهان

عومەر
Editor
📅 12 Nisan 2018 21:39

جوانترین دراوی کاغەزی لەجیهان
لە پێشبڕکێیەکی ناوازە و جیاوازدا بۆ 170 دراوی کاغەزی لە جیهاندا کرا کە کۆمەڵەی بانکی نێو دەوڵەتی رێکی خستبوو، دراوی 10 فرانکی سویسری پلەی یەکەمی بەدەست هێنا بۆ ساڵی  2017.
کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوە کرد کە پێشبڕکێیەکە بە جیاوازییەکی کەم 10 فرانکی سویسری پلەی یەکەمی وەرگرت و پلەی دووەمیش بۆ 10 پاوەنی ئەستەرلینی ئوسکوتلەندی لەگەڵ 10 دۆلاری کەنەدی بوو.
دراوی 10 فرانکی سویسری دەستکاری دیزاینەکەی کراوە و تازە کراوەتەوە لەوەی پێشتر کە 20 ساڵ بەر لە ئێستا بانکی نیشتمانی سویسری دەری کردبوو ئێستا دراوەکە لە ڕووی دیزاین و کاغەز و وێنەکەی سەری زۆر جوان و پێشکەوتووە.

Paylas: