TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

هەشتەمین مێهرەجانی ئامێری دەف لە شاری دەستی پێکرد

سارا
Yazar
📅 22 Ağustos 2018 21:37

بە ئامادەبوونی دەف ژەنانی سەرتا سەری ووڵاتی ئێران لە ڕۆژی جەژنی قورباندا هەشتەمین مێهرەجانی نەتەوەیی " دەف دەنگی ڕەحمەت " لە سنە دەستی پێ کرد.

 بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٢ی ئۆگۆستی ٢٠١٨  ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی هەشتەمین مێهرەجانی نەتەوەیی بە ناوی " دەف دەنگی ڕەحمەت " لە هۆڵی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەچوو.

ئەم مێهرەجانە تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ پێش کردنەوەی فەرمی ئەم مێهرەجانە، کارنەڤاڵی دەف ژەنان لە سنە بەڕێوەچوو و سەدان دەف ژەن هاتنە مەیدانی ئازادیی شاری سنە.

Paylas: